Gêřanewenasî Kurdish Sorani 2018
گێڕانەوەناسی
Kurdish fictions with their critique.
گێڕانەوەناسی بوارێکی گرنگی لێکۆڵینەوەی یەدەبییە کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە پەرەسەندندا بووە. لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم تیشک بخەمە سەر لایەنە جیاوازەکانی یەم چەمکە و سەرەکیترین تیۆرییەکانی پەیوەندیدار بەو چەمکەوە باس بکەم. تێگەیشتن لە وردەکارییەکانی چەمکی گێڕانەوەناسی دەتوانێت یارمەتیدەرێکی گرنگیی لێکۆڵەرەوانی بواری یەدەبی کوردی بێت کە دەقە یەدەبییە کوردییەکان بە شێوەیەکی زانستییانە هەڵسەنگێنێت و کارکردە پێکهاتەییەکانیان دەستنیشان بکات. هەروەها لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم نوێترین پێناسە و چلۆنایەتیی دەکارهێنانی چەمکی گێڕانەوەناسی شی بکەمەوە و یاماژە بە هێندێک لەو بیرمەندانە بکەم کە بیرۆکەکانیان بوونەتە هەوێنی بیچمگرتنی چەمکی گێڕانەوەناسی و کارکردە بەربڵاوەکانی لە بەستێنی تیۆریی یەدەبی و شیکاریی دەقە گێڕانەوەییەکاندا.

