Bonsay Kurdish Kurmanji 2022
بۆنسای
لە سەرگەرمی ڕێکخستنی دابەشکردنی خەڵاتی نووسیاری یەم ساڵ بوو، لە بەیانییەکی پاییزی و لە یەکێک لە شەقامە جەنجاڵەکانی کۆپنهاگن و ڕێک لە قاوەخەنەیەکی نزیک ماڵی خانمە نووسەری دانیمارکی کیرستن تورۆپ دانیشتنێکی خوێنەر و وەرگێر و خودی نووسەرمان ڕێک خست. هەواڵی بڵاوکرندەوەی ڕۆمانی بۆنسای بۆ زمانی کوردی دایە کیرستن، زۆر زۆر دڵی پێی خۆش بوو و شایەتی دا کە یەو ڕۆمانە لە ساڵی 2000 وە چاپ بووە و بۆ زیاتر لە 13 زمان وەرگێڕدراوە، بەڵام هێندەی بە وەرگێڕانی کوردییەکە دڵی خۆش نەکردووە. منیش وەک نەریت و سروشتی خۆم نەمویست گفتوگۆیەکی یاسایی و درێژ بێت. یەم سێ پرسیارەم لە کیرستن تۆروپ کرد: کام کتێب بۆ خوێنەرانی کورد پێشنیار دەکەیت؟ – یەگەر کتێبێکی دانیمارکی بێت یەوا چیرۆکە خەیاڵییەکانی هانس کریستیان یەندەرسن بژاردەیەکی باشە. یان کتێبێکی ناسراوی جیهانی یەوا ڕۆمانی (جەنگ هیچ ڕوخسارێکی ژنانەی نییە) ی سڤێتلانا یەلیکسیڤیچ. خوێنەری کورد لە ڕۆمانی بۆنسای چاوەڕوانی چی بکات؟ – خوێنەرانی کورد لە ڕۆمانی بۆنسای چاوەڕوانی چیرۆکیکی خۆشەویستی دەکەن کە لە کاتێکی هەڵچوودا گرێدراوە بە ژیان و مردنەوە، کاتێک مرۆڤەکان پێگە و شوناسیان لەدەست دەدەن. وەک داری بۆنسای بە بڕینەوەی ڕەگەکانی، تا هەر بە نزمی و بێ باڵایی بمێنێتەوە. کاریگەری نووسینی بۆنسای لەسەرت چی بوو؟ لەبارەی نووسین و بەتایبەت نووسینی ڕۆمان چی دەڵێیت؟ – کتێبێکی گرنگ بوو بۆ من کە بتوانم لەبارەی خۆم بینووسم. چارەنووسی ژنە پاڵەوانەکە لەسەر ژیانی خۆمە. – نووسین هەناسەی منە. پرۆسەی نووسین وەک هەناسەدان بۆ من وایە. من هەموو جیهان بە هەموو هەست و بیرکردنەوەکانەوە وەردەگرم و دواتر لە شێوەی گێڕانەوەی ڕۆمان دەیدەمەوە. ناونیشانی ڕۆمانی بۆنسای: درەختی بۆنسای ی ژاپۆنیی کۆپییەکی درەختێکی سروشتییە بە قەبارەیەکی بچوک کە بە بڕینی ڕەگەکانی دروستکراوە. ناونیشانەکە هێمای بێ ڕەگ و ڕیشەی “نینا” پاڵەوانە ژنەکەیە کە گوندەکەی خۆی بەجێهێشتووە و ڕووی لە شارێکی گەورە کردووە، بەمەش پەیوەندی لەگەڵ ڕەگ و ماڵەکەیدا بچڕاندووە.