Yazde Hevpeyvini Televizyoni Legel Pirofesor 'ebbas Weli Kurdiska (Sorani) 2024
یازدە هەڤپەیڤینی تێلێڤیزیۆنی لەگەڵ پڕۆفێسۆر عەبباس وەلی
یەم کتێبەی بەردەست بریتییە لە دەقی کۆمەڵێک لە بەرنامەکانی ڕاوێژ لە ستێرک تیڤیدا کە یەمن لە ماوەی دەساڵ، لە نێوان مارسی 2014 تا یاگوستی 2024 بەشداریم تێدا کردوون. ڕاوێژ بیرۆکەی مێشکی دۆستی من حەسەن قازییە. بەرنامەی ڕاوێژ لە لایەن وییەوە بیری لێدەکرێتەوە، لێی دەکۆڵدرێتەوە، نەخشەی بۆ دادەندرێ و پێشکێش دەکرێ وەکوو یێدیتۆر و پێشکێشکار. لەو دواییانە دا یەو هەنگاوێکی تۆخی دیکەی هەڵێناوەتەوە بە دەست پێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ کە بریتییە لە نووسینەوە و بڵاو کردنەوەی هێندێک لە بەرنامەکان وەکوو کتێب، بۆ یەوەی یەو بەرنامانە بە چاپکراویش بگەنە دەست بیروڕای کورد زمان لە کوردستانی گەورە و لە ناو دیاسپۆرای کورد لە هەندەران کە لە زیاد بوون دایە. بەلەبەچاوگرتنی یەو کاتە و کارەی لە پێناو یەو مەبەستە پێویستە یەوە یەرکێکی قورسە، تەنیا کەسێک بەو وزە گەورەیە، بەو بەرعۆدەییە بێوچانە، و بەو هۆگرییە بێ هاوتایەوە دەتوانێ بیر لەوە بکاتەوە و جێ بەجێی کا.