Xiwar Wekû Xiwa Bełam Beřêwe Kurdiska (Sorani) 2026
خوار وەکوو خوا بەڵام بەڕێوە
یەو کتێبە کۆمەڵە شێعرێکە بیست شێعر لە خۆ یەگرێت.
داڵغەی شێعرەکان بە گشتی چەمکی شوناسە، شوناسی مرۆڤی کورد لە جیهانی یەمڕۆ و بە تایبەتی لە دیاسپۆرا.
شێوازی شێعرەکان بە گشتی پۆست مۆدێرنە، بۆیە سنوورەکانی گێڕانەوە و شێعر، تراژیک و کۆمیک زۆر کاڵە، هەندێ جار هەست یەکەی چیرۆکێک یەخوێنیتەوە یان روانینێکی کۆمیک و یایرۆنیکی بۆ دۆخێکی تراژیک هەیە. هەروەها زمان دەوری بەرچاو یەبینێ، وشەیەک یەتوانێ بارێکی یایدۆلۆژیک بسڕێتەوە یان بەهێزتری بکات، بۆیە ناوی کۆمەڵە شێعرەکەش (خوار وەکوو خوا بەڵام بەڕێوە) ڕەنگدانەوەی یەم تەکنیک و بیرۆکەیە.
شوناس لەم شێعرانە نە وەک پەکێکی دۆگم و یامادە بەڵکوو وەک چەمکێکی سەیال و بگۆڕ دێتە بەرچاو، بۆیە جاڵجاڵۆکەیەک یەتوانێ دۆخی کوردێک بنوێنێتەوە یان خوا یەتوانێ ترازانێکی زمانی بێت یان لە قەوارەی پشیلەیەکا پێناسە بکرێت.

