باڵندەکانی دەم با کردی سورانی 1405
Bałindekanî Dem Ba
یەم باڵندە کوێر و سەرلێشێواوانە، یەم ڕەسمە کۆن و هەڵپڕووکاوانە، یەم یادە کاڵ و بێڕەنگانە، یەم ڕۆژە دوور و فەرامۆشکراوانە، یەم ساتانەی دەم با و گەردەلوول چۆن کۆ دەبنەوە؟ یەم ڕووداوە قەوماو و نەقەوماوانە چۆن یەک دەگرنەوە؟ یەم جەستە پارچەپارچەبووانە چۆن دەبنەوە بە یەک جەستە؟ یەم زەمەنە پڕژ و بڵاوانە چۆن دێنەوە سەر هێڵێکی ڕاست؟ یەم هەموو چیرۆکە فەرامۆشبووانە چۆن وەبیر دێنەوە و چۆن لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا دەنووسرێنەوە؟

