Note! Looking for an order placed before 2025-09-20, 16:00? [Click Here]
دوشنبه - 10 آذر 1404
{"Id":0,"Name":null,"Mobile":null,"Email":null,"Token":null,"Type":0,"ReferencerId":null,"VatConfirm":false,"PublicToken":null,"Culture":"fa-ir","Currency":"usd","CurrencySign":"$","CountryIsoCode":"us","ProfileIsoCode":null,"HasSubset":false,"Discount":0.0,"IsProfileComplete":false,"HasCredit":false,"LastActivity":"0001-01-01T00:00:00"}
login
ورود
shopping cart 0
سبد خرید

سبد خرید

Menu

اطلاعات محصول
شابک: 9788793854130
مترجم: Alan perî
ناشر: Nûsyar
گروه سنی: بزرگسال
صفحات: 178
وزن: 200 g
ابعاد: 14 x 21 cm
جلد کتاب: شومیز

دەرگای بەختەوەری ڕووی لە دەرەوەیە کردی سورانی 1399

Dergay bextewerî rûy le dereweye

نویسنده: Sorin kyekegord
امتیاز:
14٫93 $
موجود - 1 تا 2 روز
لیست علاقه‌مندی‌ها
Wishlist
اطلاعات محصول
شابک: 9788793854130
مترجم: Alan perî
ناشر: Nûsyar
گروه سنی: بزرگسال
صفحات: 178
وزن: 200 g
ابعاد: 14 x 21 cm
جلد کتاب: شومیز
لەیەکەم ساڵانی هاتنم بۆ دانیمارک هەوڵی خوێندەوەی سۆرن کیەکەگۆردم دا بەڵام ئەو کات کەمزانینی زمانی دانیمارکی تاکە هۆکار بوو بۆ ئەوەی زیاتر هەوڵبدەم فێری زمانی دانیمارکی بم تاكو لە دنیابینی و ڕوانگەی ئەم نووسەرە دەگمەنە بگەم. ئێستا لەو قسە ناودارەی خەڵکانی دانیمارک دەگەم کاتێک دەڵێن: “خەڵکانی تری گۆی زەوی بە مەبەست دێنە دانیمارک بۆ ئەوەی فێری زمانی دانیمارکی ببن تا بتوانن سۆرن كیەكەگۆرد بە دانیمارکی بخوێننەوە”. بەڵێ ئەمە ئەو پەڕی ڕاستییە، ئەگەر بوار هەبێت ئەوا کیەکەگۆرد هەر بە زمانی دانیمارکی هەستێکی فراوان و پر چێژی قوڵبوونەوە لە ژیان و مەینەتی و بوون دەدات. كیەكەگۆرد زمانێکی ئێجگار قورس و قوڵی هەیە، ڕاتدەچڵەکێنێت، وات لێدەکات بەدوایدا بگەڕێیت، وات لێ دەکات فێری زمانەکەی بیت. بۆ من کات بەسەر بردن لەگەڵ جیهان و نووسینەکانی كیەكەگۆرد ئاسوودەیی دەروونیی و چێژی تایبەتیم پێدەبەخسێت. ئەمە خەون و هەوڵێکی منە بۆ ئەوەی خوێنەری کورد لەم چێژ و دونیا فراوان و دیدە قورسە بێ بەش نەکەم. ئەم کتێبە بەرهەمی چەندین ساڵی گەڕان و خولیای كات تەرخانكردنە بۆ كارەكانی كیەكەگۆرد و وەک پڕۆژەیەکی درێژخایەن دەبینرێت بۆ کارکردن لە وەرگێڕانی کتێبەکانی تری. ئەم کتێبە دەروازەیەک و تیشکخستنە سەر زیاتر ناسینی فەلسەفەی کیەکەگۆردە بەگشتی. لە بەشی یەکەمی ئەم کتێبەدا باس لە چۆنێتی ژیان و ڕەوانبێژی و تێگەیشتنەکانی بۆ ئایین و ڕەوشت و کۆمەڵگە و سیاسەت دەکرێت، لە بەشی دووەمدا گرنگترین چەمکە دیارەکانی بە زمانێکی ئاسان شی کراونەتەوە و لە بەشی سێهەمدا پایەکانی دۆزینەوە لە خۆ دەگرێت و لە بەشی چوارەمدا هەڵبژاردەیەکی فراوان لە وتە دێرین و ناودارەکانی كیەكەگۆرد وەرگێڕدراون، كە دەکرێت لە ژیانی ڕۆژانە و لە کاری کارگێڕیی و بڕوا بە خۆبوون و گەشەی مرۆیی و خۆ ــ دۆزینەوە بەکار بهێنرێن. لە کۆتا بەشدا کاروانی پڕ بەرهەم و ژیانی کیەکەگۆر بە پێی ساڵ ئامادەکراوە.
more