زەیتونستان بە پێڵاوی پیرۆزەوە کردی سورانی 1402
Zeitunistan be pelawi pirozewe
ڕامووسانەکە، دوور لە چاوان بنە هەنجیرێ بە گەڵاکانی خۆی وێنەی گرت نە قسە مەکەن لێرەیە، مردنەکە، بەردێ بە یاشکرا بە خوێنی وی لەسەر خۆی نووسییەوە. گۆڕەکەی لە بەرزایەکە، داربەڕووێ سێبەری لێ دەکات، دەچڵە دا دەڕوانێ، دەسماڵ سوورەکەم لە کێری لای پێ گرێداوە، لەسەر کێلی لای سەری بە خەتێکی ڕەش نووسیمەوە: دڵی جانێی یاگری. دەمێکە ڕیم بە گۆڕی دڵی خۆم نەکەوتووە، لە گینە یێستا دەسماڵ ڕەنگی چووبێتەوە، خەتیش ڕەش بووبێتەوە. من دڵم لەگەڵ وی ناشت یەوەی ت یێستا بە ژیانی بە ژیانمی بەستۆتەوە،چڵە زەیتوونەکانی زەیتوونستانە

