Petatexorekan Kurdiska (Sorani) 2026
پەتاتەخۆرەکان
کوردۆ تا یێستا باسی یەوەی بۆ پیرەژنەکە نەکردبوو کە ڕۆژێک لەسەر لاپەڕەی ڕۆژنامەیەکی ییعلاناتدا، لە گۆشەی «یەکتر ناسین»دا چاوی بە کچێکی جوانی جحێڵی قژزەردی چاوشین کەوتووە کە لە ژێر ڕەسمەکەی خۆیدا نووسیویەتی کە خەڵکی شاری سکاگنە و لە گەڕەکی تۆستغۆب لە شەقامی بڕۆندبی، لە خانووی ژمارە 7 دا دەژیت و حەز دەکات پیاوێکی ڕۆژهەڵاتیی خوێنگەرمی قۆز بناسێت و ...؛ یێستا یەوەتا، ییتر یەمیش، بۆ لای یەو کچە جوانە جحێڵە دەچێت. نەء، پێی نەوتبوو. پێی شەرم بوو، یان بەلای کەمیەوە هەستی دەکرد یەمە (یەگەر پیرەژنەکە پێ بزانێت) لە شەخسیەتی کوردۆ کەم دەکاتەوە. هەرچۆنێک بێ، بە پێویستی نەزانی یەم نهێنییەی خۆی بدرکێنێ.

