Pelk Sewz(Çîrokî Folklor) Kurdiska (Sorani) 2023
پەلک سەوز(چیرۆکی فۆلکلۆر)
دەگێڕنەوە کە پادشایەک بووە بەناوی برایم پادشا، لە شاری یێمەن دانیشتووە. یەو پادشایە دنیای ڕوونی زۆر پێخۆش بووە؛ بێ یەندازە. یەو پادشایە هێندەی دنیای ڕۆشن خۆشدەوێ، ڕۆژێکی دادەنیشێ، سێ نجوومگەری دەبێ بانگیان دەکا و پێیان دەڵێ: «یێوە تەماشای نجوومم بۆ بکەن، من دنیای ڕوونم زۆر پێخۆشە، بزانن بە چی عومرم دێتەوە سەر عومری چاردە ساڵەگی؟» نجوومگەرەکان پێی دەڵێن: «برایم پادشا! یەتۆ دەبێ یان وەزیرێ یان کوڕ یان کەسێکت بنێری بۆ مەملەکەتی (پەلک سەوزی داستان) بازی تەڵایین و سێوی پیر و جوانت بۆ بێنێ، یەو سێوە لەوێ دەست دەکەوێ. یەگەر کەسێک بچێت یەوانەت بۆ بهێنێت و باز لە پشتە سەرت هەڵواسی و سێوەکان بخۆی عومرت دێتەوە سەر عومری چاردەساڵی.» بانگی وەزیر و وزەرا دەکا و بە دەست و پەیوەند و نۆکەر دەڵێ: «کێ دەچێ بۆ مەملەکەتی (پەلک سەوزی داستان) لەوێ سێوی پیر و جوان و بازی تەڵایینم بۆ بێنێ؟» کەسێک نییە. یەک لە وەزیرەکانی دەڵێ: «یەتۆ سێ کوڕت هەیە، یەدی کوڕەکانت! محەممەد و مەحموود و یەحمەد.» محەممەد و مەحموود هەردووکیان لە دایکێکن، یەحمەد بە تەنیا لە دایکێکە، بڕێک نابووتەشە. کوڕەکان بانگ دەکاتە بارەگا دەڵێ: «ڕۆڵە نجوومگەر بۆیان تەماشەی نجووم کردووم، یەمن دنیای ڕۆشنم زۆر پێخۆشە، بۆ یەوەی عومرم بێتەوە سەر عومری چاردەساڵی دەبێ بچن بۆ مەملەکەتی پەلک سەوزی داستان سێوی پیر و جوان و بازی تەڵایینم بۆ بێنن. جا کێ لە خۆی ڕادەبینێ؟» محەممەد دەست لە سەر چاو، مەحموود دەستەونەزەر ڕادەوەستن و دەڵێن: «بابە یەدی یێمە چکارەین؟» بە دووـ سێ ڕۆژ خۆیان یامادە دەکەن و چییان پێداویستە و چییان لازمە دوو بە دوو یەکی وڵاغێک لە یەختەرمەخانە دەردەکێشن دەست لە سەر پشتی هەر وڵاغێک دادەنێن، پشتی دەگوشن بزانن کامەیان قودرەتی یەوەی هەیە بۆ ڕێگا، باش بڕوات و پەک نەخات. دوو وڵاخ بە دڵی خۆیان هەڵدەبژێرن و بەمەیتەر دەڵێن زین بۆیان لەغاو دەکا و گورز و کەمەند و شمشێر و حەمایل هەڵدەگرن و کە دێنە یەوەی سوار بن، یەحمەد دێ دەڵێ: «برایینە مەگەر من برای یێوە نیم یێوە من نابەن لە گەڵ خۆتان؟