Falsafahy Kant Kurdiska (Sorani) 2022
فەلسەفەی کانت
Philosophy of German 18 century
یەم نووسراوە هەوڵدانێکە بۆ تێگەیشتن لە فەلسەفەی کانت لە ڕوانگەی پرۆژە مێتافیزیکییەکەیەوە. کانت یەکێکە لەو فەیلەسوفانەی کاری کردووەتە سەر بیریاران و فێرگە فەلسەفییەکانی پاش خۆی کە تاکو یەمڕۆ هەندێکیان بە ناوی کانتیزمی نوێوە لەسەر کێشە فەلسەفییەکان کار دەکەن. ییمانۆیێل کانت (1724-1804) فەیلەسوفێکی یەڵمانییە، لە شاری کۆنیگسبێرگ لەدایک بووە و ژیاوە. لە زانکۆی شارەکەی خوێندوویەتی و ماوەیەک وانەبێژ بووە و دوایی لە ساڵی 1770دا بوو بە پرۆفیسۆر و وانەی لەسەر فەلسەفە، ماتماتیک، پێداگۆگ و جوگرافیا گوتووەتەوە.

