Bałandey Birîndar, Masî Sersam Kurdiska (Sorani) 2014
باڵندهی بریندار، ماسی سهرسام
A Kurdish fiction
لە یەک ڕۆژدا لە دایک بوون، لە یەک سەعات و ... بەڵام نە لە یەک خولەک و چرکەژمێرێکدا. هەر بۆیە زۆر لە یەک دەچن و زۆریش لە یەک ناچن. هەموو کەس پێی سەیرە چلۆن تەنیا چەند خولەک یانخود چەند چرکەیەک دەتوانێ یەوەندە خوڵقێندراوی جیاوازی هەبێت،... جیاوازییەک بۆ تەواوی تەمەن. دایکیان دەڵێ گەرچی بە شوێن یەکتردا هاتن، بەڵام ژانەکانیان جیاواز بوون، ژانی یەوەی یەکەمیان لە ژانی باڵەکانی باڵندەیەکی بریندار دەچوو بۆ فڕین و هی دووهەمیشیان لە ژانی بیرکردنەوەی ماسییەکی گچکەی ترساوی وێنەی دەریای دەکرد. دایکی ناوی یەوەی یەکەمی نا "باڵندەی بریندار" و ناوی یەوەی دووهەمیشیان "ماسی سەرسام" .

