Şûşeyî mang cułey sêber: Kurdish Sorani 2023
شووشەیی مانگ جوڵەی سێبەر
11.61 $
Share
Wishlist
گیایەکی زیانبەخش خێرا گەشە دەکات
وای لێ دەکەین لەگەڵ گوڵ بئاڵێت
دیوارێک لە کاکێشان
***
دیارە هایکیستانی دانیمارکیش لە وێنەی تۆرڤاڵد لە ئێستادا هایکوی مۆدێرن دەنووسن کە زیاتر یووگین و میتافۆر لەخۆ دەگرێت، هەرچەندیشە وتراوە میتافۆر سینۆگرافیای هایکو ئاڵۆز دەکات و سادەیی دەقەکە ناهێڵێت، بەڵام هایکو وەکو فۆرمە شیعرییەکی دیکە بەردەوام لە پەرەسەندنە و ناکرێ هایکیست لە قاڵبێکی کۆنکریتییدا هەستەکانی بەتاڵ بکاتەوە کە خۆی لە چەند مەرجێکی قورس دەینێتەوە و دەبێتە کەلەبچەیەک لە دەستی هایکیستەکەدا.
ئەم کۆمەڵە هایکووەی شاعیری دانیمارکیی تۆرڤاڵد نموونەیەکی شیعریی فۆرمی هایکوی دانیمارکییە، بە گشتیی دەقەکان هایکون و چەند دەقێکی تانکاشی لەخۆ گرتووە، وەک ئاشکرایە هایکوی کلاسیی ژاپۆنی خۆی دوور گرتووە لە میتافۆری ڕەها، چونکە میتافۆر بە هەموو جۆرەکانیەوە دەبووە بارگرانیی بەسەر دەقێکی بچووکی وەکو هایکو، هەروەها دەبووە هۆی کەمکردنەوە لە بەهای ئیستاتیکیی دەقی هایکو
more