Lepênaw Awatekanda: Kurdish Sorani 2024
لەپێناو ئاواتەکاندا
18.78 $
Share
Wishlist
سەردەمانێک مرۆڤەکان بۆ خۆیان لە دار و لە قوڕ خودایان دروست دەکرد و کڕنۆشیان بۆ دەبرد، بەڵام ئێستا بێجگە لە کڕنۆشبردن بۆ دار و دیوار، گومبەز و بارگا، پەڕۆی سەوز و کاغەزی ڕەشکراوە، دەسەڵات پەرستی و گۆڕپەرستیش بوونەتە پێخوری ڕۆژانە. کەسایەتیی بەشێک لە مرۆڤەکان وا بەرز کراوەتەوە کە لە مرۆڤایەتی باش تێناگەن و تۆسقاڵێکیش خۆیان بە ئەندامی ئەو کۆمەڵە نازانن. هەر ئەم کۆمەڵە هێندە خۆی لە بەرانبەر ئەم دەسەڵاتدارە سەرەڕۆ، بەڵام لەهەموو شتێک بێخەبەرانە بە سووک و بێ بایەخ دەبینێ، کە هەر وابزانە زانستی کۆمەڵایەتی هەر ئەمڕۆ و بەدەستی ئەوان بەردی بناخەی دانراوە. ئێمە وەک نەتەوەیەک دەبێ بۆ پاراستنی مافەکانی بێ ئەملاوئەولای خۆمان لەو جۆرە کڕنۆشبردنانەی تا ڕادەی پەرستنی مرۆڤ، دەبێ لە کۆمەڵی ئێمەدا توڕ بدرێن. گەلێک ئاساییە ڕێبەری نەتەوەی خۆتت خۆش بوێ، بێ ئەوەی بگاتە ڕادەی پەرستن. زۆر سانایە هەڵکەوتوویەک، هونەرمەندێک، بلیمەتێک، داهێنەرێک، خەباتکارێکی نەتەوەکەت و نەتەوەکانی ترت خۆش بوێ، بێ ئەوەی بیپەرستی کوڕنۆشی بۆ بەری.
more