کومەڵگای فەلسەفی الكردية السورانية 1444
Kumełgay Felsefî
لەم نووسراوەدا، بەپێی توانا تێکۆشاوم جموجۆڵی مرۆڤ بۆ خۆیافراندن و ناسینی دەوروبەر و یافراندنی یامراز بۆ یاسانکاری لە ژیاندا و شێوەی بیرکردنەوەی سەرەتایی یەو، بەوردی بخەمە بەر باس و پیناسەیەک لە مرۆڤ پێشکەش بکەم و بە قۆناخەکانی فێربوون و فێرکردن و گوڕانکاری لە مرۆڤدا و بە دەستی مرۆڤ لە سروشتدا، یاماژە بکەم و یەو جار لە قۆناخی دواتردا شێوە بیرکردنەوە و ڕیبازە بیرمەندییەکانی لە ناوچە جۆراجۆرەکانی جیهاندا، شی بکەمەوە و شوێنەواری بیری فەلسەفی لە سەر هەڵسوکەوتی یەندامەکانی کۆمەڵ بۆ خوێنەر شی بکەوەمە. یایا کومەڵگا، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی و پێوەندی چروپڕی یەندامەکانی و پێوەندی نێوان بنکە و بنیاتە کومەڵایەتییەکانی، پێویستی بە فەلسەفە و بیرمەندی فەلسەفی هەیە؟

