OBS! Letar du efter en beställning lagd före 2025-09-29, 16:00? [klicka här]
torsdag - 2025 02 oktober
{"Id":0,"Name":null,"Mobile":null,"Email":null,"Token":null,"Type":0,"ReferencerId":null,"VatConfirm":false,"PublicToken":null,"Culture":"sv-se","Currency":"usd","CurrencySign":"$","CountryIsoCode":"us","HasSubset":false,"Discount":0.0,"IsProfileComplete":false,"HasCredit":false,"LastActivity":"0001-01-01T00:00:00"}
login
Logga in
shopping cart 0
Kundvagn

Kundvagn

Menu

Produktinformation
ISBN: 9789189818033
Översättare: Serbest qadir
Förlag: 49BOOKS
Åldersgrupp: Vuxen
Sidor: 252
Vikt: 350 g
Produktmått: 17 x 24 cm
Bokomslag: Pocketbok
Genre:

Wêney kurd le serçawekanî kelepûrî îslamîda: Kurdiska (Sorani) 2023

وێنەی کورد لە سەرچاوەکانی کەلەپووری ئیسلامیدا

Betyg:
20,91 $
I lager (1-2 Dagar)
Önskelista
Wishlist
Produktinformation
ISBN: 9789189818033
Översättare: Serbest qadir
Förlag: 49BOOKS
Åldersgrupp: Vuxen
Sidor: 252
Vikt: 350 g
Produktmått: 17 x 24 cm
Bokomslag: Pocketbok
(وێنەی کورد لە سەرچاوەکانی کەلەپوری ئیسلامیدا) شاکارێکی ناوازەی زانستی، دەربارەی مێژووی کورد، بنچە، سەرەتا و سەرهەڵدانی پیلانی ناشیرینکردن و بەشەیتانکردنیان. چاوخشاندنەوەیەکی نوێ و ڕاستگۆیانە بە دەیان بابەت و باسی ئەفسانەئاسای مێژووی کورد و ڕۆژهەڵات، وەڵامدانەوەی دەیان چەواشەکاریی بە شێوەیەکی زانستی و بوێرانە. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پەرتووکە گه‌شتێکە بۆ جیهانی كۆن و شارستانییه‌ته‌ دێرینه‌كانی ڕۆژئاوای ئاسیا و بینینی ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانە له‌ نێوان ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان. هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ڕوون و كۆنی هه‌ر سێ كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا، ئه‌فریقیا و ئه‌وروپامان له‌ڕووی جوگرافی و ڕامیاری و ئابوورییه‌وه‌ پیشاندەدات، له‌وكاته‌ی هێشتا كیشوه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و ئوستورالیا نه‌دۆزرابوونه‌وه‌. له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ سه‌رنجمان ده‌خاته‌ سه‌ر گه‌وره‌ترین و كۆنترین شارستانیه‌ته‌كانی جیهانی كۆن له‌ كیشوه‌ری ئاسیا، كه‌ ناوه‌ندی هێز و چه‌قی قورسایی ئیمپراتۆریه‌ته‌كان بووه‌، كه‌ له‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ شارستانیه‌تی چین سه‌ری هه‌ڵدا و له‌ به‌شی باشووره‌وه‌ شارستانیه‌تی هیندی، هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژئاوای ئاسیا پێشكه‌وتووترین شارستانیه‌ته‌كان له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی چیای زاگرۆس(كوردستانی ئێستا) سه‌ری هه‌ڵدا. له‌ باشووری میزوپۆتامیا(سۆمه‌ر)، كه‌ ڕووباره‌كانی دیجله‌ و فوراتی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ ئاسیای بچوك(ڕۆژئاوای توركیای ئێستا). له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ تایبه‌ت سوریا و فه‌له‌ستین. نووسه‌ر له‌م پەرتووکه‌دا دیمه‌نێكی گشتگیر و پانۆڕامایه‌ك له‌ ڕووداوه‌كانی هه‌زاران ساڵه‌ی پێش زایینمان بۆ په‌خشده‌كات، ئه‌و زانیارییه‌ باسكراوانه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و بۆ خوێنه‌ری خستووه‌ته ‌ڕوو، كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌ ناسراوه‌كان تۆماركراون. سه‌باره‌ت به‌ ڕیشه‌ی پڕۆژه‌ی ناشیرینكردن و شێواندنی وێنه‌ی كورد، نووسه‌ر به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ دیارده‌ی ناشیرینكردنی كورد بۆ سه‌رده‌می ململانێیه‌كی دورودرێژ له‌ نێوان گه‌لانی چیانشین و بیاباننشین (ئاری و سامی) دەگەڕێتەوە. ئه‌ویش به‌ پشتبه‌ستن به‌ هه‌ندێك نووسراوی فه‌رمی ئه‌كه‌دی و بابلی و ئاشوورییه‌كان، كه‌ سیفه‌تی به‌ربه‌ری و زۆرداری و تێكده‌ری ده‌ده‌نه‌ پاڵ نه‌ته‌وه‌ ئارییه‌كان، به‌وه‌ی دڵڕه‌قن و هه‌رگیز به‌زه‌یی ڕێی ناكه‌وێته‌ ناو دڵیان، هه‌ندێكجاریش به‌ ماری كێوی چوێندراون. هەروەها نووسه‌ر به‌ پشتبه‌ستن به‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ناشیرینكردن و به‌ شەیتانكردنی كورد، بۆ سه‌رده‌می ڕووخانی ده‌وڵه‌تی میدی له‌(۵۵۰ پ.ز) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. كه‌ كۆرشی ئه‌خمینی، كچه‌زای(ئه‌ستیاگ)ی پاشای میدییه‌كان به‌ هاوكاری و چاوساغی هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی میدی، وه‌ك(هارپاگ)، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌(موغ)ه‌كان، په‌لاماری ده‌وڵه‌تی میدییان دا و (ئه‌ستیاگ)ی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی میدییان ده‌ستگیر كرد.
more