Çêjî nûsîn: Kurdiska (Sorani) 2019
چێژی نووسین
122 SEK
Dela
Wishlist
دۆزینه‌وه‌ی پیت و نووسین گه‌وره‌ترین داهێنانن، كه مرۆڤ له ماوه‌ی ژیانی له ڕابردوودا دۆزیونییە‌وه، چونكه له‌و ڕێگه‌یه‌وه توانیوێتی، ژیانی خۆی و نه‌وه‌كانی پێش خۆی و زانست و داهێنانەكانی تۆمار بكات، بۆیه ناتوانین وێنای ژیانێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نووسین نه‌بوایه. نووسین هه‌ر ته‌نها ڕێگایه‌ك نییه بۆ ئه‌رشیفكردن و دیكۆمێنتكردنی بابه‌ته هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌لایه‌نه‌كان، به‌ڵكوو ڕێگایه‌كیشه بۆ به‌زیندووهێشتنه‌وه و پاراستنی ناوی نووسه‌ره‌كانیان. له‌به‌ر ئه‌م گرنگییه‌ی نووسین ئه‌م كتێبه ئاماده كراوه. كه له ڕێگه‌ی وه‌رگرتن و دواندنی نووسه‌رانه‌وه، هه‌وڵ دراوه وه‌ڵامی پرسیاری “نووسین چیه؟ مرۆڤ بۆ ده‌بێت بنوسێت؟” بدرێته‌وه. ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكە بۆ ئاشنابوون به بنه‌ماكانی نووسین و شێوازه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه قووڵ و ڕیشه‌یییه‌ی كه له نێوان ژیان و نووسین و خوێنه‌ردا هەن، هه‌نگاوێكیشه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر نووسین و جیاكردنه‌وه و پۆلێنكردنی تایپه‌كانی نووسه‌ر و نووسین، تا خوێنه‌ر هۆشیارانه بتوانێت نووسینی زیندوو له نووسینی لاواز و مردوو جیا بكاته‌وه، چونكه هه‌ر كاتێك توانیمان عاقڵمه‌ندانه له پرۆسه‌ی نووسین و شێوازه‌كانی بگه‌ین، ئه‌وا ده‌شتوانین چێژ له نووسین و خوێندنه‌وه وه‌ك پێداویستییەکی گرنگی ژیان ببینین.
more