Małêk Leser Aw: Kurdiska (Sorani) 2023
ماڵێک لەسەر ئاو
196 SEK
Dela
Wishlist
لە کۆمەڵگای ئێراندا سەبارەت بە هاوسەرگیریی کاتی ڕوانگەی لێکدژ بوونی هەیه. لایەنگران هاوسەرگیریی کاتی بە هۆکاری ڕێگری لە داوێنپیسی و داڕمانی ئەخلاقیی کۆمەڵگا دەزانن؛ لە حاڵێکدا دژبەران، هاوسەرگیریی کاتی وەک ڕێگەیەک بۆ هەوەسبازی و ڕابواردنخوازیی پیاوان و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و منداڵان دەزانن. لە لایەکی دیکەشەوە بەشی ئایینپەروەر و نەریتخوازی کۆمەڵگای ئێران، لە چوارچێوەی سیغەی مەحرەمێتی نیکاحی کاتییان قبووڵ کردووە و پێی پابەندن. لە فیقه و یاسای فەرمیی وڵات، هاوسەرگیریی کاتی و سیغەی مەحرەمێتی سەرەڕای ناوەڕۆکە جیاوازەکەیان هاوشێوە سەیر دەکرێن و هەتا هەنووکە وەک بابەتێکی جیا و سەربەخۆ ئاوڕ لەم بابەتە نەدراوەتەوه. ئاڵۆزیی یاسایی و ئایینی سەبارەت بە هاوسەرگیریی کاتی/ سیغەی مەحرەمێتی، بە بێ ڕەچاوکردنی هەلومەرجی کۆمەڵایەتیی ئێران دەرهاویشتەگەلێکی ناخۆشی وەکوو منداڵهاوسەری، وازهێنانی منداڵان و مێرمنداڵان لە خوێندن، پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و خەسارەتە جەستەیی و دەروونییەکان بەتایبەت بۆ کچان و ژنانی لێ کەوتۆتەوه. پێداچوونەوە بە یاساکانی پەیوەست بە هاوسەرگیریی کاتی/ سیغەی مەحرەمێتی بە لە بەرچاوگرتنی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی دەتوانێ بە مەبەستی کەمترکردنەوەی دەرهاویشتە نەرێنییەکانی ڕێکارێکی بنەڕەتی بێت
more