shari xewnekân: Kurdiska (Sorani) 2023
شاری خەونەکان
180 SEK
Dela
Wishlist
درێژەی بەسەرهاتی پەنابەرەکەی ژووری k104. حەسەن و موحەممەدی کوڕی لەم ژوورەدا بێکەس و بێ پارە چاوەڕێ هاتنەوەی پاسپۆڕتەکانیان دەکەن و تەنها هیوایان برادەرێکی ئەفغانییه بە ناوی عەلیڕەزا کە هەندێ جار پارەیان بۆ دەنێرێت و یارمەتییان دەدات. لە ستاسخۆ و مووریا و کاراتەپەدا ئەوەندە تووشی ئازار و ناخۆشی دەبن شەو و ڕۆژ خەو بە شوێنێکی خەیاڵییەوە دەبینن و لە دووی وڵاتی خەونەکانیان دەگەڕن. لە پاش چاوەڕوانییەکی زۆر پاسپۆڕتەکانیان دێتەوە بەڵام پارەیان نییە بۆ هیچ وڵاتێک بڕۆن. لە کۆتاییدا پەیوەندی بە برادەر ئەفغانییەکەیەوە دەکات و ئەویش پارەی بلیتی فڕۆکەی بۆ دەنێرێت و پێی دەڵێت ڕوو لە سویس بکە ئێرە دەتوانێت ڕۆح و جەستەت بحەسێنێتەوە. لە سەر ڕاسپاردەی عەلیڕەزا و بنەماڵەکەی بەرەو خۆشترین و گرانترین شاری دونیا واتە زوریخ گەشت دەکەن. زوریخ دەبێت بە شوێنی هەستانەوە و گەشە کردنیان – لەوێوە دەرگای بە سەردا دەکرێتەوە و لەپاش چەند کۆچ لەو وڵاتەشدا لە شارێکدا جێگیری دەکەن و هەتا ئێستاش چاوەڕێ ئەوە دەکات وڵاتی سویس ڕێگەیان پێ بدات کچ و ژنەکەشی بڕۆن بۆ لایان و …..
more