Serbirdey jiyanim: Bîreweriyekanî R̄esûł Pêşnemaz be qełemî Soran Kerbasiyan: Kurdiska (Sorani) 2014
سهربردهی ژیانم: بیرهوهرییه کانی ڕهسوول پێشنهماز بهقهڵهمی سۆران کهرباسیان
32,29 £
Dela
Wishlist
ISBN:
9789188005007
Förlag:
Kitab-i Arzan
Åldersgrupp:
Vuxen
Sidor:
456
Vikt:
950 g
Produktmått:
18 x 25 x 3
,
19 cm
Bokomslag:
Pocketbok
The life and memories of Rasul Pishnemaz written by Soran Karbasian
more
«سەربردەی ژیانم» هەڵگری بیرەوەرییە سیاسی و
کۆمەڵایەتییهکانی ڕەسووڵی پێشنەمازە. ئەو نزیکەی نیو سەدە تێکهڵاوی رووداوهکانی
چەندین قۆناخی گرنگ لە مێژووی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا بووه. ههروهها لە
سەردەمی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی «جمهوری کوردستان» لە ساڵی ١٩٤٦دا لە ڕیزی ئەو مناڵە
کوردانەدا بوو کە بۆ یەکەمجار هەلیان بۆ رەخسا ههتا بە زمانی دایکیی خۆیان بخوێنن.
ڕەسووڵی پێشنەماز لە مناڵیدا چاوی بە سەرۆککۆماری کوردستان کەوتبوو. لە دواییدا کە
بە مەبەستی خەبات بۆ ئازادیی نەتەوەکەی ڕووی لە باشووری وڵاتەکەی کرد، لە نزیکەوە
بۆ ماوەیەک لای مستەفا بارزانی بوو. ئەو لە ڕیزی ئەو کەسانەدا بوو کە پاش ڕووخانی
کۆماری کوردستان هەوڵی بووژاندنەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان دا. له پاش کۆتاییهاتن
به ڕێبەریی ئەحمەد تۆفیق لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستاندا و لە کۆنفرانسی سێهەمی
ئەو حیزبەوە دهبێته ئهندامی سەرکردایەتیی سیاسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی
(ئێران). لە کۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبەشدا کە پاش ساڵانێکی زۆر بە ئازادیی لە
نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا گیرا، ئەو وەک بەرپرسێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی
ئێران بۆ ماوهی چهندین ساڵ له چالاکییدا بوو. ناوبراو لە نزیکەوە لەگەڵ دوکتوور
قاسملوو و باقی ئەندامانی سەرۆکایەتیی حدکا تێکەڵاوی زۆر پرسی جددی بوو و ئاگاداری
زۆر وردەکاریی ڕووداوەکان بووە. لە پەنای ئەمانەشدا توانیوییەتی بە پێی توانا زۆر
بەڵگەی بەنرخ لای خۆی بپارێزێت کە یارمەتیدەری متمانەداربوونی بیرەوەرییەکانییەتی.
نووسینەوە و بەڵگەمەندکردنی کتێبەکەی ڕەسووڵی پێشنەماز سپێردرا
بە نووسەر و لێکۆڵەری کورد سۆران کەرباسیان. سۆران کەرباسیان بۆ زۆرتر ڕوونکردنهوهی
ڕووداوە مێژووییەکانی ئەم پەرتووکە، جیا لەوەی کەڵکی لە ئارشێو و بەڵگەکانی خۆی
وەرگرتووە، هەموو ئەو سەرچاوە تۆمارکراوانەشی لەبەرچاو گرتووە کە لەسەر مێژووی ئەو
حیزبە بڵاو بوونەتەوە. ئەم پەرتووکە بەشێوەیەکی بەڵگەمەند هەڵگری زانیاریی لەسەر
ڕووداوە گرنگەکانی مێژووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانە. ههروهها لەمەڕ پرسگەلێکی
گرنگی مێژوویی وەک بووژانەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، گۆڕانی ئامانج و ستراتێژیی
ئەو حیزبە و توناکرانی بەشێک لە خەباتکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانیاریی ورد و
جێمتمانە بە خوێنەر دهدرێت.