سەرلێشێواویی کردی سورانی 2023
Serlêşêwawîy
17٫28 £
اشتراکگذاری
Wishlist
لە سەردەمێکدا دەژین کە خێرایی گۆڕانکارییەکان ڕوواڵەتێک لە پێشکەوتن پێشان دەدات تا ئاستێک کە بیرکردنەوە لە بنیاتە نەگۆڕەکان جۆرێ بێهوودەیی هەژمار دێت. ئەم خۆ تێکەڵکردن و سەرنجی ڕووداو و پرسە ڕۆژباوەکان بۆ ئێمە دەرخەری جۆرێک سڵکردن لە واقعی کۆیی خۆمانە کە نەک شتێکی نوێ نییە بەڵکوو لە مێژە جۆرێک هەڵاتن و خۆفریودانێکی بەردەوامی پێوە دیارە.
هەڵاتن لە بنیاتەکان و ئاوەڵابوون بۆ شتە ڕوودراوەکان پێشاندەری ڕقێک لەو شتە نەگۆڕەیە کە بێ ئەوەی ڕووبەڕووی ببینەوە و وەک پرسێک بیبینین وا شایستەی تێفکرینی نێوخۆییە، وەلای دەنێین؛ مخابن هەموو کات لەم وەلانانەدا لە خۆمان سڵ دەکەین، بە جۆرێ ئەوەی دیسان دەسلێنەدراو دەمێنێتەوە پاشخان و بنیاتەکەیە کە تەجربەی کۆیی ئێمەی لەسەر دەخولقێت. تەجربەیەکی پارادۆکسیکاڵ کە بە یەکەیەکی ئاگامەند ناگات یان باشترە بڵێین تەجربەیەک کە لە هەنووکەی خۆیدا ڕێگەی یەکێتیی ئاگایی نابڕێت. ئاگاییەکی ناسەربەخۆ کە لە سەرنجداندا کۆنابێتەوە بەڵکوو پارچەپارچە دەبێت و خۆی وەک سەنتەری فامکردن لە دەور و بەر دەست دەدات. پەرشبوون هەبوونێکی سەرلێشێواوانەیە کە شتی سەرنجدراوی لە بەرچاو ون دەبێت؛ ئەو وەکوو ئاگامەند نامێنێ؛ دادەبڕێت و بێ شوێن و سۆنگەیە، ناخولقێنێت، بەسەریدا دەخولقێت؛ ئەمیش وەکوو نیگایەکی پڕ لە پەژارە و مەینەت دەمێنێتەوە.
ئاوڕێک لەسەر ئەم بنیاتە لە کاری بێوێنەی یوسف سوری دەبینرێت کە ڕەنگە لە یەکەم هەنگاودا کاری ئەو خولقاندنی شتێکی نەخولقاو… دەرخستنی شتێکی دەرنەخراو و لە هەمانکاتدا بنیاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ بنیات بێت. ئەو دانسقە نایەکرگرتوویی ئاگایی پێشان دەدات و ئەمە بە مەبەستی ڕەخنە ناکات بەڵکوو نائاساییبوونی تەجربەیەکی بە-ئاسایی-پێناسەکراو بەرجەستە دەکات. سوری ستایڵی نیگارکێشی خۆی سەرلێشێواویی ناو دەنێت. ئەو جۆرەی کە بوونی سەرلێشێواوی کورد بێهزرە، پێرسپێکتیڤ و ئاسۆیش لە کاری ئەو ونە. سوری نەبوون-لە-ماڵەوە، نامۆیی و هاوکات ئاشنایەتی ئابجێکتیڤیزە (بەرهەست) دەکات
more