فەرماندەرانی شەهید کردی سورانی 2023
Fermanderanî Şehîd
28٫80 £
اشتراکگذاری
Wishlist
کتێبی "فەرماندەرانی شەهید" بەرهەمێکی تری کاک برایم چووکەڵی لە ئورووپا چووە ژێر چاپ.ئەم کتێبەکە هەوڵ و تێکۆشانی چەند ساڵەی کاک برایمە و تێیدا پوختەی ژیان و بەسەرهاتی کۆمەڵێک لە فەرماندە شەهیدەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەواوی هێزەکان، لە قۆناغی بەرگری چەکدارانەی نەتەوەکەمان لە ساڵی ١٣٥٨ تا ئێستە، لە فەرماندەری لک، جێگری هێز، سەرپەرستی هێز، فەرماندەری عەمەلیات، فەرماندەری هێز، بەرپرسی کۆمیتە شارستان و ڕیبەرایەتی لەخۆ دەگرێت. ژیان و بەسەرهاتی ١٦٤ فەرماندەی قارەمانانی گەلەکەمان کە بە شێوازێکی پوختە لەم کتێبەیدا تۆمار کراوە. ئامانجی نوسەر نووسینی ئەم کتێبە، ڕێزگرتن و پێزانیینە بەرامبەر بەم مرۆڤانە کە لە پێناوی ئازادی و سەربەستی نەتەوەکەمان باشترین سەرمایەی ژیانی خۆیان بەسەخاوەتەوە بەخشیوە، بەئەنجام بگەیەنێت. ئەم کتێبە دەتوانرێت وەک سەرچاوەیەکی مێژوویی نەتەوەکەمان بەتایبەت مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کەڵکی لێ وەربگیردرێت و نەسلەکانی داهاتوو ئەو ڕۆژەی بەئازادی دەگەن، بە خوێندنەوەی سەربوردەی ئەو ڕۆڵە فیداکارانە بزانن کە باب و باپیرانیان ئەو ئازادییان بەچ نرخێک دەست کەوتووە و بۆ ئەوەی ئەوانیش بەرامبەر بە نیشتمانەکەیان ئەرکدار و وەزیفەشناس بن.وردبوونەوەیەکى کەم لە ژیننامەى فەرماندە شەهیدەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەو راستییە دەردەخات کە نووسەر سەرکەوتوانە ناو و تایبەتمەندیى بنەماڵەیى، رێکەوتى لە دایکبوون، رادەى خوێندەوارى، رێکەوت و چۆنیەتى وتەنانەت هۆکارى چوونە ناو ریزەکانى پێشمەرگەى حزب و رادەى بەجەرگى وئازایەتى، ناوى ئەوشەڕانەى کە شەهیدان بەشداریان تێدا کردووە و فەرماندەییان کردوە دوایین شەڕ و پێکدادانێک کە تێیدا شەهید بوون، شوێنى شەڕەکە ناوى هاوڕێیانیان لەو دوایین شەڕەدا روون کردۆتەوە و شاکارێکی گەورەی نواندوە. کە ئەو کتێبەکە دەخوێنینەوە فەرماندەرانی شەهید، دەبینین تایبەت بەناوچەیەک و شارێک نین، بەڵکوو لەداڵاهۆ و کرماشانەوە بگرە تا ورمێ و سەڵماس، زێدی ئەوانە، شوێنی لەدایکبوونی ئەوانە و شوێنی چالاکی ئەو فەرماندەرانەیە. ئەمە ئەوەی دەردەخا شعوری نەتەوایەتی، هەستی نەتەوایەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندی پەرە ئەستاندوە.قەڵەمى نووسەر پڕ لە رێزو خۆشەویستى بۆ شەهیدەکان ولە راستیدا کتێبەکە، فەرهەنگێکى زانیارییە، لە سەر ئەو بابەتە تایبەتە واتە شەڕى پێشمەرگەى دێموکرات لە گەڵ کۆمارى ئیسلامى. خوێنەر بە خوێندنەوەى کتێبەکە بە تەواوی بۆی ڕوون دەبێتەوە نووسەر بەشێکى جیا نەکراوە بووە، لەبەشێک لەو شەڕو ئازایەتى و خەبات و پێشمەرگایەتییەى وا فەرماندە شەهیدەکان کردوویانە و هەر بۆیەش لە راگەیاندنى ڕووداوەکان گەلێک سەرکەوتووە، لە لایەکەوە یادى ئەو خزمەتکارە دڵسۆزانەى نیشتمانى کورد زیندوو ڕابگیرێت و لە لایەکى دیکەشەوە وەک بەڵگە بۆ جینایاتى رێژیمى کۆمارى ئیسلامى لە کۆروکۆمەڵە جیهانییەکاندا کەڵکیان لێ وەربگیرێ
more