Note! Looking for an order placed before 2025-09-20, 16:00? [Click Here]
Friday - 2025 03 October
{"Id":0,"Name":null,"Mobile":null,"Email":null,"Token":null,"Type":0,"ReferencerId":null,"VatConfirm":false,"PublicToken":null,"Culture":"en-us","Currency":"sek","CurrencySign":"SEK","CountryIsoCode":"us","HasSubset":false,"Discount":0.0,"IsProfileComplete":false,"HasCredit":false,"LastActivity":"0001-01-01T00:00:00"}
login
Login
shopping cart 0
Basket

Basket

Menu

Product Information
ISBN: 9788793854024
Publisher: Nûsyar
Age Group: Adult
Pages: 180
Weight: 220 g
Dimensions: 14 x 21 cm
Book Cover: Paperback

ewzeyekî dîkey faşîzm: Kurdish Sorani 2019

قەوزەیەکی دیکەی فاشیزم

Rating:
122 SEK
In stock (1-2 Days)
Wishlist
Wishlist
Product Information
ISBN: 9788793854024
Publisher: Nûsyar
Age Group: Adult
Pages: 180
Weight: 220 g
Dimensions: 14 x 21 cm
Book Cover: Paperback
ئادۆلف ئایشمان لە دادگاییکردنەکەیدا زیرەکانە دەیەوێت لەو تاوانبارییە خۆی پاکبکاتەوە، بەوەی بەشدار بووە لە کوشتنی بە کۆمەڵی جوولەکەکان لە سەربازگەکانی هۆلۆکۆست. ئایشمان نکۆڵی لە بەشداری ڕاستەوخۆی ئەم تاوانە دەکات و دەڵێت؛ من تەنها لە بەشێکدا تاوانبارم نەک هەمووی، تاوانبارم ته‌نها لە بەشی ئەوەی من بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت کاری ترانسپۆرت و ئۆرگانیزەی ترانسپۆرتی جوولەکەکانم کردووە و له‌وه‌دا هه‌ڵه‌م هه‌بووه‌. ئاوەها ئادۆلف ئایشمان خۆی وەک پیاوێکی دڵسۆزی دەوڵەتی نمایش دەکات و چەمکی (ئەرک / الواجب/ Pflicht) و مۆڕاڵ و ئەخلاقی ئەم ئەرک بەجێهنانە دەخاتە ئەستۆی خۆی و تەنانەت لە بەشێکی دادگاییکردنەکەدا پەنادەباتە بەر ئەم چەمکە و باسی فەیلەسوفێکی وەک کانت دەکات و بە مۆڕاڵیستێکی ئەرک بەجێهێنەری گەورەی خۆی لەقەڵەمدەدا. خانمە فەیلەسوفێکی وەک هانا ئارێنت ئەم بەرگریکردنە بە (بێشەرمانە) پێناسە دەکات. ئایشمان تەنانەت خۆی بە تاوانبار دەزانێت بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە بەشێکیدا، بە قسەی خۆی نەک هەمووی! بەوەی تاوانبارە لە ترانسپۆرتکردندا بەڵام لە کوشتندا ئەو تاوانبار نییە! ئەمەش ئەو ئەقڵیەتە ترسناکەمان نیشاندەدا کە ڕژیمە تۆتالیتاریست و فاشیستەکان لە مرۆڤەکاندا دروستی دەکەن، بەوەی ئەوان بەشدارنین بەڵکو پێیانکردوون و ئەمان فەرمانبەرن وەک چۆن دەتوانن لە حکومەتی داهاتووشدا هەمان ڕۆڵی جێبەجێکردن ببینین، لێرەشدا مەترسی ئەم بکەرە بەشدارە پشتمێزە دەردەکەوێت، بەوەی زۆر ڕووکەشییانە و کاڵفامانه‌ بیردەکاتەوە. ئەم خودەی كه‌ بیرناکاتەوە و ڕووکەشە كاراكته‌ره‌كی گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی خودی ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ كه‌ له ‌هه‌ناوی مۆدێرنه‌دا دێته‌ ده‌رێ و پێی ده‌ڵێن؛ مرۆڤی مۆدێرن.
more