Şiqarte: Kurdish Sorani 2020
شقارتە
8.55 £
Share
Wishlist
دڵخۆش بووم بە بردنەوەی شقارتە کە بەشداری پێشبڕکێیەکەم کرد، بیرم لەوە دەکردەوە ئەگەر یەکەم ئەزموونم لە لایەن و کەسی شارەزا و بە ئەزموونەوە بخوێندرێتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ، بێ ئەوەی بزاندرێ کێم، بێ ئەوەی ڕەگەزم، تەمەنم، یاخود لە چ چینێکی کۆمەڵایەتیم.. ئەوکات ئاسوودەتر و دڵنیاتر دەتوانم بنوسم، ئەوکات خوێنەرانیش لەو بیرکردنەوە و تێڕوانینە ڕزگاریان دەبێ کە نەورەس کچە بۆیە دەخوێندرێتەوە. هەرچەندە ئەو بردنەوەیە مانای ئەوە نییە کە تەواو گەیشتوومەتە ئاستێک و پێویستم بە خوێندنەوە و ئەزموونی دیکە نییە، نا بەڵکو بەرپرسیارەتی زیاترم دەکەوێتە سەرشان. ئەگەر شقارتە خەڵاتیشی نەبردبا ئەوکات دەبوومە کەسێکی پێداگر، نەبردنەوە پاڵنەرێکی بەهێز دەبوو تا ئەزموونی زیاتر و نوێتر تاقیبکەمەوە .
هەروەها لە بارەی کۆمەڵە شیعری شقارتە وتی:
لە شقارتەدا هەوڵمداوە وێنەی ئەو ڕێگا و ئازار و بەربەستانە بهێنمە نێو زمانەوە کە دەکرێ هەر مرۆڤیک لە ژیانیدا ڕووبەڕووی ببێتەوە کە خەون دەبینێ، ئایا کۆمەڵگە و داب و نەریت بۆچی لەنێو خۆیدا لولمان دەدا و کۆت و بەندمان دەکا؟ بۆچی نوکی زمانیان لە ئێسکەکانمان دەخشێنن؟
شقارتە بیرهێنانەوە مرۆڤبوونە، پێش ئەوەی ڕەگەزێک بێت، هەر شیعرە و ئازارێکی قوڵی لەخۆیدا هەڵگرتووە، ئازار و ئیستاتیکا لە شقارتەدا یەکدەگرن و ململانێی نێوان من و ئەوان دەکات.
more