وێنەی کورد لە سەرچاوەکانی کەلەپووری ئیسلامی‌دا الكردية السورانية 2023
Wêney kurd le serçawekanî kelepûrî îslamîda
20٫91 $
مشاركة
Wishlist
ISBN رقم:
9789189818033
المترجم:
Serbest qadir
الناشر:
49BOOKS
الفئة العمرية:
البالغون
الصفحات:
252
الوزن:
350 g
أبعاد المنتج:
17 x 24 cm
غلاف الكتاب:
غلاف ورقی
(وێنەی کورد لە سەرچاوەکانی کەلەپوری ئیسلامی‌دا) شاکارێکی ناوازەی زانستی، دەربارەی مێژووی کورد، بنچە، سەرەتا و سەرهەڵدانی پیلانی ناشیرینکردن و بەشەیتانکردنیان.
چاوخشاندنەوەیەکی نوێ و ڕاستگۆیانە بە دەیان بابەت و باسی ئەفسانەئاسای مێژووی کورد و ڕۆژهەڵات، وەڵامدانەوەی دەیان چەواشەکاریی بە شێوەیەکی زانستی و بوێرانە.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پەرتووکە گهشتێکە بۆ جیهانی كۆن و شارستانییه‌ته دێرینه‌كانی ڕۆژئاوای ئاسیا و بینینی ململانێ و بهرژهوهندییهكانە له نێوان ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان.
هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ڕوون و كۆنی هه‌ر سێ كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا، ئه‌فریقیا و ئه‌وروپامان له‌ڕووی جوگرافی و ڕامیاری و ئابوورییه‌وه پیشاندەدات،
له‌وكاته‌ی هێشتا كیشوه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و ئوستورالیا نه‌دۆزرابوونه‌وه.
له هه‌مان كاتدا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه سه‌رنجمان ده‌خاته سه‌ر گه‌وره‌ترین و كۆنترین شارستانیه‌ته‌كانی جیهانی كۆن له كیشوه‌ری ئاسیا، كه ناوه‌ندی هێز و چه‌قی قورسایی ئیمپراتۆریه‌ته‌كان بووه، كه له‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه شارستانیه‌تی چین سه‌ری هه‌ڵدا و له به‌شی باشووره‌وه شارستانیه‌تی هیندی، هه‌روه‌ها له ڕۆژئاوای ئاسیا پێشكه‌وتووترین شارستانیه‌ته‌كان له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی چیای زاگرۆس(كوردستانی ئێستا) سه‌ری هه‌ڵدا.
له باشووری میزوپۆتامیا(سۆمه‌ر)، كه ڕووباره‌كانی دیجله و فوراتی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ئاسیای بچوك(ڕۆژئاوای توركیای ئێستا).
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت سوریا و فه‌له‌ستین.
نووسه‌ر له‌م پەرتووکهدا دیمه‌نێكی گشتگیر و پانۆڕامایه‌ك له ڕووداوه‌كانی هه‌زاران ساڵه‌ی پێش زایینمان بۆ په‌خشده‌كات، ئه‌و زانیارییه باسكراوانهی كۆكردووه‌ته‌وه و بۆ خوێنه‌ری خستووه‌ته ڕوو، كه له سه‌رچاوه مێژووییه ناسراوه‌كان تۆماركراون.
سه‌باره‌ت به ڕیشه‌ی پڕۆژه‌ی ناشیرینكردن و شێواندنی وێنه‌ی كورد، نووسه‌ر به پشتبه‌ستن به چه‌ندین سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه دیارده‌ی ناشیرینكردنی كورد بۆ سه‌رده‌می ململانێیه‌كی دورودرێژ له نێوان گه‌لانی چیانشین و بیاباننشین (ئاری و سامی) دەگەڕێتەوە.
ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به هه‌ندێك نووسراوی فه‌رمی ئه‌كه‌دی و بابلی و ئاشوورییه‌كان، كه سیفه‌تی به‌ربه‌ری و زۆرداری و تێكده‌ری ده‌ده‌نه پاڵ نه‌ته‌وه ئارییه‌كان، به‌وه‌ی دڵڕه‌قن و هه‌رگیز به‌زه‌یی ڕێی ناكه‌وێته ناو دڵیان، هه‌ندێكجاریش به ماری كێوی چوێندراون.
هەروەها نووسه‌ر به پشتبه‌ستن به هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ناشیرینكردن و به شەیتانكردنی كورد، بۆ سه‌رده‌می ڕووخانی ده‌وڵه‌تی میدی له(۵۵۰ پ.ز) ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه كۆرشی ئه‌خمینی، كچه‌زای(ئه‌ستیاگ)ی پاشای میدییه‌كان به هاوكاری و چاوساغی هه‌ندێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی میدی، وه‌ك(هارپاگ)، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له(موغ)ه‌كان، په‌لاماری ده‌وڵه‌تی میدییان دا و (ئه‌ستیاگ)ی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی میدییان ده‌ستگیر كرد.
more