پیاوی ناو تاریکی الكردية السورانية 2023
Piyawî Naw Tarîkî
                                    
                                        15٫65 $
                                    
                                    مشاركة
                                
                                    Wishlist
                                
                                        پیاوی ناو تاریکی، ڕۆمانێکە دەربارەی ئەو جیهان و کەتوارانەی لێیان نیشتەجێین، هاوکاتی ئەو جەنگانەی لە دەوروبەرمان هەڵگیرساون. پاڵەوانی ڕۆمانەکە، ئۆگەست بڕیل، ڕەخنەگرێکی ئەدەبیی خانەنشینە، تەمەنی ٧٢ ساڵە و لەگەڵ میریامی کچی و کچەزاکەی دەژی، هەریەکیان بە دەست کۆمەڵێک گێرەوکێشەی ژیانیانەوە گیریان خواردووە. پیاوی ناو تاریکی ڕۆمانێکە بۆ بێدارەکان، قوربانییانی جەنگ، ئازیزانی ئەو قوربانییانە، جیهانە هاوتەریبەکان، تراژیدیا، نۆستالژیا، خۆکوژی، زەبری دەروونی، دڵشکان و لەدەستدان، بەڵام هێشتا تۆوی ژیاندۆستی لەنێو یەکبەیەکی ئەم تێمایانەدا خۆی حەشار داوە.
***
“ئۆستەر و کارەکتەرەکانی دەزانن باشترین شتانێک کە دەتوانین پەنایان بۆ ببەین لە کاتەکانی خەم و بێخەویدا یەکدەنگی و هاوڕێیەتین. پیاوی ناو تاریکی هەردوو ئەو شتەمان پێشکەش دەکات و بە کردنی ئەمەیش، دژی هەموو کۆسپ و تەگەرەکان، دەبێتە خوێندنەوەیەک تژی لە ژیاندۆستی.”
– ڕووس سکەر، تێلێگراف
“ڕۆمانەکە بە بوونگەرایییەکی لەرزهێنەوە دەست پێ دەکات -من لەناو تاریکیدا تەنیام- دواتر بەنێو داڵانێکی سووریالیی بۆرخێسییانەدا، پێش ئەوەی کۆتایی بێت بە شێوەیەکی دلۆڤان و مرۆڤانە، کە باپیرە و کچەزاکەی کات لەگەڵ یەکدیدا دەبەنە سەر و لە شەوێکی دوورودرێژی بێخەویدا دڵی یەکتری دەدەنەوە؛ تێپەڕ دەبێت.”
– جێف تورێنتاین، واشینگتۆن پۆست
                                    
                                    more