کافەتریا الكردية السورانية 1445
Kafetirya
خەریکبوون لە لەوەڕگەکە نزیک ببنەوە. شنەبایەکی فێنکی دەهات. لەو خوارەوە، لە قەراخ ڕووبارەکە کە بە ڕەنگی سپی دەهاتە بەرچاو، حاجی لەقلەقێک بە سەریەوە دەفڕی، یاویاریکەرێک بێڵەکەی لەسەر شانی بوو، بەو چرافانۆسەی کە بە دەستیەوە بوو، شەکەت و هیلاک بەرەو لای دێکە دەچوو. شەونخوونی و شنەبای شەوانی خاکەلێوە، دەمارەکانی جەستەیان کێشابوو و، وەک ڕیشکە گەوەنێکی پیر وشکی کردبوو. قوربان عەلی، مامۆی دەناسی کە کرێکاری یاغاکە بوو. دەستەی کۆترەباریکەکان لەسەر دارچنارەکانی یاغا دەسووڕانەوە و، بەرەو لای تەپۆڵکەکانی یەو بەرتری دارچنارەکان دەچوون