دیوانی منداڵان الكردية السورانية 1437
Dîwanî Mindałan
Kurdish stories & poems for children
لەتیف ھەڵمەت ساڵی 1947 لە بنەماڵەیەکی یایینپەروەردا لە شاری کفری لە دایک بووە. باوکی شاعیر بووە و لەتیف ھەڵمەت یەکەمین کتێبی دەرەوەی قوتابخانەی لە کتێبخانەکەی ماڵی باوکیدا خوێندۆتەوە. لە ھەشت نۆ ساڵییەوە دەخوێنێتەوە و ساڵی 1963 یەکەمین شێعری خۆی نووسیوە و ساڵی 1970 یەکەمین کۆمەڵە ھۆنراوەی خۆی بە ناونیشانی «خوا و شارە بچکۆلەکەمان» چاپ کردوه.
تاکو یێستا زیاتر لە شەست کتێب و نامیلکەی له بواره جۆربهجۆرهکاندا بە چاپ گەیاندوە و یێستاش لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و جگە لە بەرھەمە چاپکراوهکان، کۆمەڵێ بەرھەمی جۆربەجۆری دیکەی ھەیە و خەریکی یامادەکردنیانه بۆ چاپ.
لەتیف ھەڵمەت چهندین خەڵاتی یهدهبی ناوخۆ و دهرهوهی وهرگرتوه و سەدان شێعریشی کراون بە عەرەبی و فارسی و فەرەنسی و سوێدی و یینگلیزی و ھۆڵەندی و… ھتد.

