تەماتەی یەهرامی سەلاسە الكردية السورانية 1435
Tematey Ehramî Selase
Kurdish short stories.
تەماتەفرۆشێکی یەنتیکەیە. کەس وەها کاڵای خۆی ناڕازێنێتەوە و نایخاتە بەر دەست مشتەرییەکان! لە قەراخ جادەکە، دانە دانە تەماتەکان لە سندووقەکە دەردێنێ، بە پەڕۆیەک خاوێنیان دەکاتەوە، جاری وا بە هەڵمی دەم هەوڵ دەدا پەڵەکان باشتر بسڕێتەوە و دواتر لە سەر چوارپایەکەی بەردەمی دەیانچنێ،... رێک وەک یەهرامی سەلاسەی میسر،... میسری کۆن. دواتر بۆ خۆیشی لە کۆتاییدا لە تەنیشتیاندا هەڵدەتروشکێ. پال بەو درەختەوە دەدا کە بە قەد یەستوورە و بە گەڵا تەنک...

