گرهوی بهختی ههڵاڵه الكردية السورانية 1435
Grevî Bextî Hełałe
A Kurdish novel.
یەوە چارەنووسی تۆیە هەڵاڵە، کە خەنجەرێک شاخەو شاخ، شارەو شار و وڵاتەو وڵات شوێنت بکەوێ، تا لێرە، لە ستۆکهۆلم، لە گەڕەکی فلەمینسبێرگ، نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژماره هەژدە لە سنگت بچەقێ. خەنجەرێکی مشتوو کارەبا کە سەری مشتووەکەی سەرە داڵێکی یاسنی بێ، بە دەندووک و زاری کراوە و، چاوەکانیشی دوو چاڵی ڕەش بن. کێ دەزانێ یەو خەنجەرە لە کێلانی یێستا ونبوویدا قەفی پشتێنی چەند نەوە لە پیاوانی وڵاتی بەردی پشکنیوە؟

