Note! Looking for an order placed before 2025-09-20, 16:00? [Click Here]
السبت - 1447 12 ربيع الآخر
{"Id":0,"Name":null,"Mobile":null,"Email":null,"Token":null,"Type":0,"ReferencerId":null,"VatConfirm":false,"PublicToken":null,"Culture":"ar-sa","Currency":"gbp","CurrencySign":"£","CountryIsoCode":"us","HasSubset":false,"Discount":0.0,"IsProfileComplete":false,"HasCredit":false,"LastActivity":"0001-01-01T00:00:00"}
login
تسجيل الدخول
shopping cart 0
السلة

السلة

المجموع
0  
ContinuetoCheckout

Menu

معلومات المنتج
 ISBN رقم: 9789189818989
الناشر: 49BOOKS
الفئة العمرية: البالغون
الصفحات: 174
الوزن: 256 g
أبعاد المنتج: 14 x 21 cm
غلاف الكتاب: غلاف ورقی
Subjects:

پەلک سەوز(چیرۆکی فۆلکلۆر) الكردية السورانية 2023

Pelk Sewz(Çîrokî Folklor)

المؤلف: Kerîm Mêhterî
التقييم:
12٫00 £
2 إلی 3 یوم
قائمة الأمنيات
Wishlist
معلومات المنتج
 ISBN رقم: 9789189818989
الناشر: 49BOOKS
الفئة العمرية: البالغون
الصفحات: 174
الوزن: 256 g
أبعاد المنتج: 14 x 21 cm
غلاف الكتاب: غلاف ورقی
Subjects:
دەگێڕنەوە کە پادشایەک بووە بەناوی برایم پادشا، لە شاری ئێمەن دانیشتووە. ئەو پادشایە دنیای ڕوونی زۆر پێ‌خۆش بووە؛ بێ ئەندازە. ئەو پادشایە هێندەی دنیای ڕۆشن خۆشدەوێ، ڕۆژێکی دادەنیشێ، سێ نجوومگەری دەبێ بانگیان دەکا و پێیان دەڵێ: «ئێوە تەماشای نجوومم بۆ بکەن، من دنیای ڕوونم زۆر پێخۆشە، بزانن بە چی عومرم دێتەوە سەر عومری چاردە ساڵەگی؟» نجوومگەرەکان پێی دەڵێن: «برایم پادشا! ئەتۆ دەبێ یان وەزیرێ یان کوڕ یان کەسێکت بنێری بۆ مەملەکەتی (پەلک سەوزی داستان) بازی تەڵایین و سێوی پیر و جوانت بۆ بێنێ، ئەو سێوە لەوێ دەست دەکەوێ. ئەگەر کەسێک بچێت ئەوانەت بۆ بهێنێت و باز لە پشتە سەرت هەڵواسی و سێوەکان بخۆی عومرت دێتەوە سەر عومری چاردەساڵی.» بانگی وەزیر و وزەرا دەکا و بە دەست و پەیوەند و نۆکەر دەڵێ: «کێ دەچێ بۆ مەملەکەتی (پەلک سەوزی داستان) لەوێ سێوی پیر و جوان و بازی تەڵایینم بۆ بێنێ؟» کەسێک نییە. یەک لە وەزیرەکانی دەڵێ: «ئەتۆ سێ کوڕت هەیە، ئەدی کوڕەکانت! محەممەد و مەحموود و ئەحمەد.» محەممەد و مەحموود هەردووکیان لە دایکێکن، ئەحمەد بە تەنیا لە دایکێکە، بڕێک نابووتەشە. کوڕەکان بانگ دەکاتە بارەگا دەڵێ: «ڕۆڵە نجوومگەر بۆیان تەماشەی نجووم کردووم، ئەمن دنیای ڕۆشنم زۆر پێخۆشە، بۆ ئەوەی عومرم بێتەوە سەر عومری چاردەساڵی دەبێ بچن بۆ مەملەکەتی پەلک سەوزی داستان سێوی پیر و جوان و بازی تەڵایینم بۆ بێنن. جا کێ لە خۆی ڕادەبینێ؟» محەممەد دەست لە سەر چاو، مەحموود دەستەونەزەر ڕادەوەستن و دەڵێن: «بابە ئەدی ئێمە چکارەین؟» بە دووـ سێ ڕۆژ خۆیان ئامادە دەکەن و چییان پێداویستە و چییان لازمە دوو بە دوو یەکی وڵاغێک لە یەختەرمەخانە دەردەکێشن دەست لە سەر پشتی هەر وڵاغێک دادەنێن، پشتی دەگوشن بزانن کامەیان قودرەتی ئەوەی هەیە بۆ ڕێگا، باش بڕوات و پەک نەخات. دوو وڵاخ بە دڵی خۆیان هەڵدەبژێرن و بەمەیتەر دەڵێن زین بۆیان لەغاو دەکا و گورز و کەمەند و شمشێر و حەمایل هەڵدەگرن و کە دێنە ئەوەی سوار بن، ئەحمەد دێ دەڵێ: «برایینە مەگەر من برای ئێوە نیم ئێوە من نابەن لە گەڵ خۆتان؟
more